بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەڵەبجە، مامۆستا و بەڕێوەبەرەکان و قوتابیان ئاگادار دەکاتەوە، کە ڕۆژی شەممەی داهاتوو دەستدەکرێتەوە بەدەوامی فەرمی.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، سۆران عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەڵەبجە رایگەیاند، "ئومێد دەکەین ئەو ماوە کەمەی ماوە لە دەوام پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن بخەینەوە سەر ڕێچکە ڕاستەکەی خۆی."
وتیشی، ئەمڕۆ چەکی موچەی مانگی یەک، دابەشدەکرێت و بەڕێوەبەرەکان سەرقاڵی ئەوەن موچە دابەش بکەن و ڕۆژی شەممەش دەستبکەنەوە بە دەوام.
جێی ئاماژەیە، کە هەفتەی ڕابردوو خۆپیشاندانی سەرتاسەری لەهەرێمی کوردستان دژی سیستمی پاشەکەوتی موچە بەڕێوەچوو، مامۆستایانیش لەچەند شارو شارۆچکەیەکی هەرێم بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان کردووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە