ماکرۆن پێشبینى دەکات، ترەمپ لەڕێککەوتنى ئەتۆمی نێوان وڵاتانى زلهێز لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران بکشێتەوە.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکى فەڕەنسا رایگەیاند، کە نازانێت بڕیارى واشنتۆن چی دەبێت لەو بارەیەوە، بەڵام دواى وردبوونەوە لە وتەکانى دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا گەیشتووەتە ئەو بڕوایەى کە پێناچێت ترەمپ بە ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەوە پابەند بێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کە ئامانجى رێککەوتنەکە ڕوونە و نابێت هەرگیز ئێران ببێتە خاوەنى چەکى ئەتۆمى و ناکرێت رەتبکرێتەوە.
سەرۆکی فەرەنسا جەختی لەسەر سنوردارکردنى هەژموون و چالاکی بالیستى ئێران لەهەریەک لەوڵاتانی (سوریا، عێراق، یەمەن و لوبنان) کردووەتەوە و راشیگەیاندووە، کە نابێت سیاسەتى تاران ببێتە هۆى هەڵگیرسانى جەنگ لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاستدا.
لەماوەی رابردوودا، چەند جارێک سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەى کشانەوەى وڵاتەکەى لە رێککەوتنى ئەتۆمى لەگەڵ ئێران کردووەو چاوەڕواندەکرێت رۆژى (١٢)ى ئایارى ئەمساڵ بڕیارى کۆتایی لەو بارەیەوە بدات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە