بە پێی سەرچاوە هەواڵییەکان درەنگانی شەوی یەک شەممە، بە چوار موشەکی زەمین بەزەمینی دوورهاوێژ، لە نێویاندا فڕۆکەخانەی ڕیازی پایتەخت، هێرش کرایە سەر ٤ فڕۆکەخانەی نێو دەوڵەتی عەرەبستانی سعودی.
کەمێک پێش ئێستا، ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویان کردەوە،" درەنگانی شەوی یەک شەممە، بە چوار موشەکی زەمین بەزەمینی دوورهاوێژ، کە لە یەمەنەوە تەقێندراون، هەر یەکە لە فڕۆکەخانە نێودەوڵەتییەکانی شارەکانی، 'ڕیازی پایتەخت، ئەبها، جيزان و نەجران'ی شانشینی عەرەبستانی سعودی کراونەتە ئامانج".
زانیاری زیاتر تاکوو ئێستا ڕانەگەیندراوە سەبارەت بە زیانەکانی ئەم هێرشە مووشەکییانە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە