پەیامی کورد... لە شەوێکدا لانی کەم ٨ کۆڵبەر لە سنووری کرماشان بوونە قوربانی
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کۆتاییەکانی شەوی یەکشەممە ١٧ی نیسانی ٢٠٢٢، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری نەوسوود ژمارەیەک کۆڵبەریان داوەتە بەر دەستڕێژ و لانی کەم ١٠ کۆڵبەر بریندار بوون کە ناسنامەی ٨ کەسیان بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە.
ناسنامەی ئەو ٨ کۆڵبەرە حەسیب عەزیزی خەڵکی گوندی «شمشێڕ» سەر بە شاری پاوە، ساسان خانی خەڵکی سەلاسی باوەجانی، عوسمان شامورادی، موبین (نازناو نادیار)، سەعدوڵڵا حوسێنی، حەبیب سەعدوڵڵا (نازناو نادیار)، مەهدی (نازناو نادیار)، نامدار حوسێنی و حەبیب (نازناو نادیار) خەڵکی جوانڕۆ ڕاگەیەندراوە.
جێگای ئاماژەیە کە ئەم کۆڵبەرانە بە چەکی ساچمەیی تەقەیان لێکراوە و مەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی «قودس» لە شادی پاوە گوازراونەتەوە.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی کەمتر لە یەک هەفتەدا لانی کەم ١٧ کۆڵبەر لە سنووری نەوسوود بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران پێکراون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە