وەزارەتی پەروەردە: كەسانێك بۆ نانەوەی پشێوی، ساختەكاری دەكەن

وەزارەتی پەروەردە: كەسانێك بۆ نانەوەی پشێوی، ساختەكاری دەكەن

وەزارەتی پەروەردە ڕایگەیاند، بە داخەوە كەسانێك بۆ نانەوەی پشێوی لە نێو قوتابخانە و مامۆستایاندا، دەست بۆ ساختەكاری و تەزویر دەبەن. ڕوونیشی دەكاتەوە، دەوام فەرمییە و مامۆستایانی خۆڕاگر ئەو ماوەیەی خوێندنی ئەمساڵ كە لە پێشیانە، سەركەوتووانە تەواو دەكەن.

 

وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە ڕاگەیێنراوێكدا ڕایگەیاند: "مامۆستایانی خۆشەویست، قوتابیان و خوێندكارانی ئازیز، وەك پێشتریش ئاگادارمان كردوونەتەوە، هەر نووسراو و بڕیارێكی فەرمیی وەزارەتی پەروەردە كە پەیوەندی بە چارەنووسی خوێندن و قوتابیانەوە هەبێت لە هەرێمەكەماندا، لەم پەیجە فەرمییەی وەزارەتی پەروەردە بڵاو دەبێتەوە، بەڵام بەداخەوە كەسانێك بە مەبەستی دروستكردن و نانەوەی پشێوی لە نێو قوتابخانە و مامۆستایاندا، دەست بۆ ساختەكاری و تەزویر دەبەن، وەك چۆن لە وێنەكەدا ڕوونمان كردووەتەوە".

وەزارەتی پەروەردە ئاماژەی بۆ ئەوەیش كردووە: "لێرەوە ئاگاداری هەموو لایەك دەكەینەوە كە دەوام فەرمییە و مامۆستایانی خۆڕاگر ئەو ماوەیەی خوێندنی ئەمساڵ كە لە پێشیانە، سەركەوتووانە تەواو دەكەن و شانازییەكە بۆ ئەم توێژە خەمخۆرەی كۆمەڵگە دەمێنێتەوە".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە