خەڵکینە بە ڕای ئێوە ئۆپراسیۆنەکەی سەرعێفرین خەونەکانی کوردی ڕۆژئاوا تێک دەدات ؟
عێفرین و هەرێمی عێفرین لە بۆ کوردان و بۆ کوردستان گرینگ و ستراتیژییە. عێفرین جیران و نزیکی دەریای سپییە . ئەگەر بێت و کورد خۆیان بگەینن بە دەریای سپی ، ئیدی سەبارەت بە بازرگانی و هاتوچوون چیتر پێویستیان بە دەوڵەتانی داگیرکەر نامێنێ و ئەوان دەتوانن بە ڕێگای دەریای سپی ەوە بە ئاسانی نەوتی بەرهەم هاتووی خۆیان بفرۆشن بە دەرەوە ، هەروەها دەتوانن بە ئاسانی لەگەڵ ووڵاتانی دیکە کڕین و فرۆشتن و بازرگانی بکەن .
ترسی دەوڵەتی تورکیا و ئێران و سوریاش هەر ئەمەیە . هەروەها ترسی کۆلیدۆر و نێوانگیری عێفرین و دەریای سپی یە . لێرەوە ئەم شتە ، لە سەروویانەوە ئێران قورسایی خۆی خستوەتە سەر سوریا ، خۆی وەکوو خاوەنداریەک بە سەر ڕێژیمی سوریادا نیشاندا و ویستی پێش کوردەکان خۆی بگەینێتە دەریای سپی بۆ ئەوەی کە کوردەکان خۆیان نەگەینن بەم کۆلیدۆرە و ئەو نێوەندە گرینگە .هەر چەندە لە سەروویانەوە ئێران و سوریا خۆیان نزیکی هێزی کورد( هێزەکانی سوریای دیمۆکراتیک " ی.پ.ژ " ) کرد و لە ڕێگای ئەوانەوە گەیشتنە هەندێک لە ئارمانجەکانیشیان ، بەڵام بەدەست خستنی ئەم کۆلیدۆرەو دەریای سپی داواکاری و ئارمانجی هەردوو ووڵاتی داگیرکەریش بوو .
دەوڵەتی تورکیا و هەروەها ئەردۆگانیش لە هەمان ترسدا بوون . ترس لە کوردەکان و گەیشتنیان بە دەریای سپی.بە گەیشتنیان بە دەریای سپی و هەروەها وەک کورد سەبارەت بە بواری بازرگانی دا ئازاد ببونایە ، هەروەهاش ئەو فێدراسیۆنەی ڕۆژئاوای کوردستانە ( بە ووتەی PYG و HSD ڤێدراسیۆنی باکووری سوریایە ) ببوایە بە یەک پارچە . ئەوە بوو بە هۆی ترسی دەوڵەتی تورکیا و ئەردۆگان و هەروەها ئەوانی خستە ناو گفت و لفت و خۆفێکی زۆر گەورەوە . بۆ خۆی ئەوە ئەو ترسەی درووست دەکرد کە تورکیا و ئەردۆگان بە هەموو شێوازێک پشتیوانی ئەو گرووپانە بکەن لە دژی YPG .
ئەو ترس و خۆفە وایکرد تورک لەشکەری خۆیان لە ئێدلیب و جەرابلۆس دا دابمەزرێنن هەتاکوو کۆلیدۆری نێوان
هەرێمی کۆبانی و عێفرین داگیر بکەن و ئامادەکاری بۆ ئۆپراسیۆنی سەر عێفرین بکەن
کەرکووک و عێفرین
کەرکووک بۆ باشووری کوردستان چی بێ ، عێفرینیش بۆ کوردستانی ڕۆژئاوا هەر وایە ، ئەتوانین بشڵێین کە عێفرین لە بواری ستراتیژیدا لە کەرکووک گرینگترە و نەوتیش لە هەموو جێگایەک و لە زۆربەی شارە کانی کوردستاندا دەردەهێنرێت . لە دەریای سپی و هەموو جێگایەکی کوردستان نیە ." کەرکووک " ئەگەر خەزێنەی نەوت بێ ، " عێفرین "ش خەزێنە و بەرپرس و مەرجەعی بنچینەیی دەریای سپیە.
کەرکوک دڵی کوردستان بێ ، عێفرینیش جەرگ و گورچیلەی کوردستانە . ئەمڕۆ دوەڵەتی تورک و ئەردۆگان دەیانەوێ ئەو جەرگ و گورچیلەیەی کوردەکان لە هەناویان جیا بکەنەوە هەتاکوو لەش و جەستەی کوردەکان سەقەت و بێ لەنگەر بمێنێ و جەستەی کوردان بێ جەرگ و گورچیلە بمێنێ و کورد نەبن بە خاوەنی لەش و هەناوێکی ساخ.
دەوڵەتی تورک ئامادەکاریەکی زۆر گەورە دەکات بۆ هێرش کردنە سەر عێفرین . هاکە ئەمڕۆ ، هاکە سبەی ، ئۆپراسیۆن و هێرش لە بەردەم دەرگای عێفرینە . ئەو ئۆپراسیۆنە بە دڵی رووسیا و ئەمریکا بێ ، یان بە دڵی ئەوان نەبێ ، خستوویەتیە سەر خۆی .لە بەر ئەوەی کە لە هەڵبژاردنەکانی تورکیا دا بە سەرکەون و جارێکی دیکە ببێتە سەرۆککۆمار ،داگیرکردنی عێفرین لە بۆ ئەم مەبەستە ، زۆر گرینگە . داگیرکردن و بە دەست خستنی عێفرین سەرکەوتنی ئەردۆگانە ، تێکچوون و لە ناوچوونی "عێفرین " یش ئەڵبەتە لە لەناوچوونی ئەردۆگاندا رۆڵێک دەبینێت . بە کوورتی: " ئەردۆگان قەدەری خۆی لەگەڵ عێفریندا بەستووەتەوە. "
ئۆپراسیۆنی سەر عێفرین بە تەنیا بەو واتایە نایەت کە ئەردۆگان و تورکیا سەرکەوتوون. هەروەها ئەوە دەبێتە هۆی تێکچوونی خەونی سەربەخۆ بوونی ڕۆژئاوای کوردستانیش . هەروا کە چۆن خیانەتی سەر کەرکوک ڕێگای لە سەربەخۆبوونی باشووری کوردستان گرت، تێکچوونی عێفرینیش ئەو خەونەی سەربەخۆ بوونی ڕۆژئاوای کوردستان بۆ کوردەکان دەکات بە کابووس . نە تەنیا خەون ، بەڵکوو هیوای کوردەکانیش تێک دەشکێنێت .
لە بەر ئە وگومان و هۆیانەوە ، هەر وا کە چۆن کورد بۆ کۆبانی بێدەنگ نەبوون و بە ڕۆح و گیانێکی نەتەوەیی بە هاواری کۆبانیەوە دەرکەوتن . دەبێ بە هەمان شێوە بە هاواری عێفرینەوە بێن وبە تەنیای نەهێڵن ، هێرشەکانی سەر عێفرین شەرمەزار و ڕووڕەش بکەن . چ لە ئاستی نەتەوەیی بێ و چ نێونەتەوەیی بێ ، بێ ئەوەی کە ئایدیۆلۆژی و بەرژەوەندی " پارتایەتی و حێزبایەتی بکەنە ئاستەنگ و بەربەست" ، دەبێ بە یەکدەنگی بە هاواری عێفرینەوە بێن و جەرگ و گورچیلەی خۆیان لە ناو دەستی وورچ و گورگی داگیرکار نەهێڵن .
ز. بریندار
ئەم بابەتە 12050 جار خوێندراوەتەوە