به‌هۆی دروستبوونی گرفت له ئامێره‌كانی ده‌نگدان، له بنكه‌ی ده‌نگدانی قوتابخانه‌ی چیا له قه‌زای سه‌یدسادق، له كۆی شه‌ش وێستگه‌ی ده‌نگدان، ته‌نیا له دوو وێستگه‌یان ده‌نگ ده‌درێت و چوار وێستگه كارناكه‌ن.
لەو بارەوە عه‌دنان محه‌مه‌د، به‌رپرسی بنكه‌ی ده‌نگدانی قوتابخانه‌ی چیا له‌قه‌زای سه‌یدسادق رایگەیاندووە، کە به‌هۆی دروستبوونی چه‌ند گرفتێكه‌وه له ئامێری پشكنینی په‌نجه مۆری ده‌نگده‌ران و دروستبوونی گرفت له ئامێری خوێندنه‌وه‌ی وه‌ره‌قه‌ی ده‌نگدان، پرۆسه‌ی ده‌نگدان له چه‌ند وێستگه‌یه‌كی بنكه‌كه ڕاگیراوه.
راشیگەیاند، کە سه‌روی خۆیان له‌و گرفته ئاگاداركردووه‌ته‌وه و له‌هه‌وڵی چاره‌سه‌كردنیداین به‌ڵام تا ئێستا چاره‌سه‌ر نه‌كراوه، به‌وهۆیشه‌وه تا ڕاده‌یه‌ك قه‌ره‌باڵغی له بنكه‌کە دروست بووه.
لای خۆشیانەوە، به‌رپرسانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان رایانگەیاندووە، کە له‌هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كه‌دان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە