پەیامی کورد... مه‌سرور بارزانی و باڵیۆزی پاکستان لە عێراق كۆبوونه‌وه
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم و باڵیۆزی پاكستان له عێراق كۆبوونه‌وه و به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی دوولایه‌نه به بواری بازرگانی و وه‌ربه‌رهێنان تاووتوێكرا.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئەمڕۆ دووشەممە 23ی تشرینی یه‌كه‌می 2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئەحمەد ئەمجەد عەلی، باڵیۆزی پاکستان لە عێراق کرد، کە بەبۆنەی کۆتایی هاتنی ئەرکەکەی سەردانی کردبوو.
باسی له‌وه‌شكردووه، لە دیدارەکەدا، بەهێزکردنی پەیوەندیی دوولایەنە بەتایبەتی لە بواری بازرگانی و وەبەرهێنان تاوتوێ کرا.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم سوپاسی باڵیۆزی پاكستانی کرد بۆ کارکردنی لەپێناو پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و پاکستان و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی داهاتوویدا بۆ خواست.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە