نەتەوە یەکگرتووەکان: نیگەرانین لەو مامەڵەیەی لەگەڵ کۆچبەرانی سنووری بیلاڕوسیا ‏دەکرێت

نەتەوە یەکگرتووەکان: نیگەرانین لەو مامەڵەیەی لەگەڵ کۆچبەرانی سنووری بیلاڕوسیا ‏دەکرێت

پەیامی کورد … نەتەوە یەکگرتووەکان: نیگەرانین لەو مامەڵەیەی لەگەڵ کۆچبەرانی سنووری بیلاڕوسیا ‏دەکرێت

جێگری وتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە گرژییەکانی ‏دوێنێی نێوان کۆچبەران و پۆلیسی پۆڵەندا، داوادەکات هێز دژی کۆچبەران ‏بەکارنەهێنرێت و نیگەرانن لەو مامەڵەیەی لەگەڵیاندا دەکرێت.‏

فەرحان حەق، جێگری وتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە میانی ‏کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی ڕۆژانەیدا نیگەرانیی رێكخراوە نێودەوڵەتییەكەی بەرامبەر ‏ڕەوشی کۆچبەرانی سنووری بیلاڕوسیا – پۆڵەندا و ئەو مامەڵەیەی لەگەڵیاندا دەکرێت، ‏ڕاگەیاند.‏

فەرحان حەق ڕایگەیاند، پێویستە بەشێوەیەکی شەرەفمەندانە هەڵسوکەوت لەگەڵ ئەو ‏کەسانەدا بکرێت کە لەسەر سنوورن، هەروەها پێویستە کۆمسیاری باڵای کاروباری ‏پەنابەران سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچ چاویان بە ‏کۆچبەرەکان بکەوێت.‏

وتیشی، “هیوادارین ئەو کەسانە وەک ئامرازی ناکۆکییەکانی نێوان وڵاتان بەکارنەهێنرێن” ‏نیگەرانیش بوو لەوەی كۆچبەران “بەو شێوەیەی پێویستە ڕێزیان ناگیرێت”.‏

سەبارەت بە ڕووبەڕووبوونەوەی کۆچبەران بە گازی فرمێسکڕێژ و ئاوی قەتیسکراو ‏لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی پۆڵەنداوە، فەرحان حەق ئاماژەی بەوە کرد، کە هێشتا ‏نەتوانراوە ئەو دەستوەردانە پشتڕاست بکرێتەوە، بەڵام ئەو جۆرە هەڵسوکەوتە هەڵەیە.‏

هاوکات باسی لەوە کرد، کە پێویستە هێز بەرامبەر کۆچبەران بەکارنەهێنرێت

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە