پەیامی کورد ... تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی حكوومه‌تی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، ئاماری ٢٤ كاتژمێری رابردووی تووشبوانی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، هه‌زار و ١٠ تووشبووی نوێی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراون، ٢٤ كه‌سیش به‌هۆی تووشبوونیان به‌و ڤیرووسه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌گوێره‌ی راگه‌ێندراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی هه‌رێم، له‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا پێنج هه‌زار و ٨٨٥ پشكنین ئه‌نجامدراوه، كه هه‌زار و ٩٣٧ پشكنینیان له هه‌ولێر، ٦٣٣ له سلێمانی، سێ هه‌زار و یه‌ك پشكنین له دهۆك، ٤٥ پشكنینیشیان له هه‌ڵه‌بجه بوون.
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی هه‌رێم ڕاشیگه‌یاندوه، هه‌زار و ١٠ تووشبووی نوێ تۆماركراون كه ٣٠٥ له هه‌ولێر و ١٦٤ تووشبوویان له سلێمانی، ٢٨ له گه‌رمیان، ٤٠ راپه‌ڕین، ٤٤٥ تووشبووشیان له دهۆك ده‌ستنیشانكراون، له‌به‌رامبه‌ریشدا ٤٥٣ تووشبووی ڤیرووسه‌كه چاكبوونه‌ته‌وه كه ١١٩ كه‌سیان له هه‌ولێر، ١٧ له‌سلێمانی، ٣٣ له گه‌رمیان، ١٦٦ كه‌سیشیان له دهۆك بوون.
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی ئه‌وه‌شیخستوه‌ته‌ڕوو، له‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردودا به‌هۆی كۆرۆناوه ٢٤ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه كه شه‌ش له هه‌ولێر و ١٠ له سلێمانی، سێ له هه‌ڵه‌بجه، پێنج كه‌سیشیان له دهۆك بوو.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌ێندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی هه‌رێم، كۆی گشتی تووشبوانی ڤیرووسی كۆرۆنا له‌هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتوه‌ته ٦٣ هه‌زار و ٧٤٥ تووشبوو، له‌نێویاندا دوو هه‌زار و ٢١١ مردن هه‌یه، ٣٨ هه‌زار و ١٨٦ كه‌سیش كه هه‌ڵگری ڤیرووسه‌كه بوون چاكبوونه‌ته‌وه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە