هەرێمی کوردستان وەڵامی کۆمپانیای سۆمۆ و دادگای فیدراڵی دەداتەوە

هەرێمی کوردستان وەڵامی کۆمپانیای سۆمۆ و دادگای فیدراڵی دەداتەوە

پەیامی کورد... هەرێمی کوردستان وەڵامی کۆمپانیای سۆمۆ و دادگای فیدراڵی دەداتەوە

دوای ئەوەی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق هەڕەشەی ڕێکاری یاسایی لە دژی کڕیار و بازرگانانی نەوتی هەرێم کردی، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم وەڵامێکی توندی دایەوە.

دوای ئەوەی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق سۆمۆ ڕایگەیاند، ڕێکاری یاسایی لە دژی کڕیار و بازرگانانی نەوتی هەرێم دەگرنە بەر وەزارەتی سامانە سروشتییەکان وەڵامێکی توندی کۆمپانیاکە و ئەو بڕیارەش دەدەتەوە کە پێشتر دادگای فیدراڵی دژی نەوتی هەرێم دەری کردبوو

لە وەڵامەکەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بۆ کۆمپانیای سۆمۆ هاتووە، ئەو نامەیەی کۆمپانیای سۆمۆ بڵاوی کردووەتەوە بۆ ڕێگریکردن لە فرۆشتنی نەوتی هەرێم هیچ نییە جگە لە دڵۆپێکی دیکە لە زانیاری هەڵبەستراو و چەواشەکاری سۆمۆو بەشێکە لە شەڕێکی سیاسی و ئەم شەڕەش هەوڵێکە بۆ تێکدانی گفتوگۆ لەنێوان هەولێر و بەغدا و دروستکردنی بەربەست لە نێوانیاندا.

ئەوەش خراوتە ڕوو، نامەکەی سۆمۆ درێژکراوەی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵە دژی هەرێم و بڕیارەکەش هەرێم پێوەی پابەند نابێت چونکە تا ئێستا لە عێراق بەپێی دەستوور دادگای فیدراڵی دانەمەزراوە بۆیە بڕیارەکانی قورسایی یاساییان لە عێراق و شوێنەکانی تر نییە.

لە مانگی شوباتی ئەمساڵ دادگای فیدراڵی بڕیاریدا یاسای نەوت و گازی هەرێم پێچەوانەی دەستوورە و لەدوای بڕیارەکە وەزارەتی نەوت و کۆمپانیای سۆمۆ دەستیان بە فشار بۆسەر کەرتی نەوت و وزەی هەرێم کرد.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە