وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حکومەتی هەرێم، په‌یامێك ئاراسته‌ی مامۆستایان ده‌كات و هۆشداریده‌دات له‌ئه‌گه‌ری بایكۆتی هۆڵه‌كانی خوێندن، راشیدەگەیەنێت، کە "بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی پۆله ناكۆتاكان ده‌سه‌ڵات به‌به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی په‌روه‌رده‌كان دراوه".
لە كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا، پشتیوان سادق وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم په‌یامێكی ئاراسته‌ی مامۆستایان كرد‌و داوایكرد، بچنه‌وه هۆڵه‌كانی خوێندن و كۆتایی به‌بایكۆت بهێنن.
لەبارەی مه‌ترسیش له‌سه‌ر پرۆسه‌ی خوێندن له‌هه‌رێمی کوردستان، به‌تایبه‌ت لەسنوری سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌و گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین، پشتیوان سادق رایگەیاند، کە "بۆ پۆله ناكۆتان ده‌سه‌ڵات به‌به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی په‌روه‌رده‌كان دراوه، به‌ڵام تاقیكردنه‌وه‌ی وزاری له‌هه‌رێم پێكه‌وه ده‌بێت و هیچ گۆڕانكاریه‌كی تێدا ناكرێت".
ئاشکراشیکرد، کە "بۆ پۆله ناكۆتاكان په‌روه‌رده‌كان خۆیان سه‌رپشكن له‌وه‌ی مه‌نهه‌ج چۆن و تاكوێ تاقیكردنه‌وه‌یان تێدابكرێت".
هەروەها سەبارەت بە به‌رده‌وامی بایكۆتی هۆڵه‌كانی خوێندنیش له‌لایه‌ن مامۆستایانه‌وه وەزیری پەروەردە هۆشداریدا له‌وه‌ی، "به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌وكاره خراپ ده‌بێت و له‌ئه‌نجامیشدا ڕه‌نگه بڕیارێك له‌وباره‌یه‌وه بدرێت كه به‌دڵ و خواستی كه‌سمان نه‌بێت".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە