کاردانەوەی تورکیا بە هۆشدارییەکانی سەرۆککۆماری ئەمریکا

کاردانەوەی تورکیا بە هۆشدارییەکانی سەرۆککۆماری ئەمریکا

پەیامی کورد  ...  ووتەبێژی سەرۆککۆماری تورکیا سەبارەت بە هەڕەشەی ئابووری ئەمریکا لە دژی ئەم ووڵاتە کاردانەوەی نیشان دا .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، ئیبراهیم کاڵن ، ووتەبێژی سەرۆککۆماری تورکیا لە ووڵامدانەوەی بە هەڕەشەکانی دۆناڵد ترامپ سەبارەت بە لە ناو بردنی ئابووری تورکیا بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تویتەر نووسی : چاوەڕوان ئەوە لە ترامپ دەکەین ڕێز لە شەراکەتی ستراتیژیک بگرێت  .

هەروەها ووتی : لێكدانەوەی کوردەکانی سووریا لەگەڵ کوردە چەکدارەکانی هەڵەیەکی زۆر گەورەیە . کاڵن بە ئاماژەدان بە ترامپ نووسی : تێرۆریستەکان نابی شەریک و هاوپەیمانی ئێوە بن .

ووتەبێژی سەرۆککۆماری تورکیا سەرەڕای دەربڕینی هیواداری بە ڕێزگرتنی دوو لایەنە بە شەراکەتی ستراتیژیک ، جەختی کردەوە جیاوازییەک لە نێوان حزبی کرێکارانی تورکیا و داعش بوونی نییە .

پێشتر دۆناڵد ترامپ ، سەرۆککۆماری ئەمریکا هەڕەشەی لە تورکیا کردبوو کە ئەگەری هێرش کردنیان بۆ سەر کوردەکانی سووریا ، ئابووری ئەم ووڵاتە لە ناو دەبات .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە