پەیامی کورد... ئۆكرانیا كوژرانی 275 هه‌زار سه‌ربازی ڕووسی ڕاگه‌یاند
ئاژانسی هه‌واڵی ئۆكرانیا كوژرانی 275 هه‌زار سه‌ربازی ڕووسی ڕاگه‌یاند كه له شه‌ڕی نێوان هه‌ردوو وڵات كوژراون.
سوپای ئۆكرانیا ئاشكرای كرد كه له 24ی 2ی 2022 له ده‌ستپێكی شه‌ڕی نێوان ڕووسیا و ئۆكرانیا 275 هه‌زار سه‌ربازی ڕووسی كوژران كه له‌نێویاندا ته‌نیا له‌یه‌ك ڕۆژدا 510 سه‌ربازیان كوژران.
هاوكات سوپای ئۆكرانیا له ماوه‌ی شه‌ڕی به‌رده‌وامی نێوان هه‌ردوو وڵات، تێكشاندنی هه‌زاران چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی ڕووسی ڕاگه‌یاند.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه ئاژانسی (ئه‌سوشیه‌تد پرێس) بڵاوی كرده‌وه كه كه هه‌ردوو وڵات ئاماری جیا جیا له‌سه‌ر زیانه‌كانی شه‌ڕ بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
دوایین جار ڕووسیا مانگی ئه‌یلوولی ساڵی ڕابردوو له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاوی كرده‌وه شه‌ش هه‌زار سه‌ربازیان له شه‌ڕی نێوان هه‌ردوو وڵات كوژراون، له‌و كاته‌وه مۆسكۆ ئاماری زیانه‌كانی شه‌ڕی نه‌خستووه‌ته ڕوو.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە