پەیامی کورد ... بە فەرمانی پووتین هەوڵی گرینگ بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤیرووسی کۆرۆنا دەخرێتە واری جێبەجێ کردنەوە
ڤلادیمیر پووتین ، سەرۆککۆماری ڕووسیا ڕایگەیاند : دەبێ هەوڵی گرینگ بگیرێتە بەر تا بڵاوبوونەوەو گشتگیربوونی ڤیرووسی کۆرۆنا لە ووڵاتەکەیدا ڕابگیرێت .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، پووتین جەخت دەکاتەوە کە شێوەی کاریگەر بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ کۆرۆنا تەنیا لە ڕێگای یەکیتی و یەکگربوونی هێزەکانی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی یەوە دەکرێت .
پووتین جەختی کردەوە کە مۆسکۆ بە گۆڕینەوەی بیروڕا و تەجرۆبیات لەگەڵ دەوڵەتەکانی دیکەدا بەردەوامی دەدات .
سەرۆککۆماری ڕووسیا پێشتر دەربارەی مەترسیداربوونی دۆخی گشتگیری ڤیرووسی کۆرۆنا لەو ووڵاتەدا هەواڵیدا . ئەو هەروەها جەختی کردەوە کە نەخۆشانی زیاتر بە نیشانەگەلی خراپترەوە ڕاگەێندراون . ئەو هەروەها ئیزنی دا کە لە ئەگەری پێویست بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ئەم نەخۆشییە ئەوە لە بوودجەی وەزارەتی بەرگری كەڵک وەربگرێت .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە