پۆمپیۆ: ئێران بەردەوامە لە تێکدانی ئاسایشی عێراق

پۆمپیۆ: ئێران بەردەوامە لە تێکدانی ئاسایشی عێراق

پەیامی کورد... پۆمپیۆ: ئێران بەردەوامە لە تێکدانی ئاسایشی عێراق

 

مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند كە ئێران بەردەوامە لە هەوڵەكانی  بۆ تێكدانی ئاسایشی عێراق لە ڕێگەی میلیشیاكانی حەشدی شەعبییەوە.

 

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٤ی تەشرینی یەکەم، پۆمپیۆ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەش دا كە واشنتۆن سوورە لەسەر پشتیوانیكردن لە سەروەریی خاكی عێراق.

 

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا هەروەها رایگەیاند چەند لایەنێك هەن دەیانەوێ لە ڕێگەی كردنە ئامانجی هاووڵاتییانی عێراق و دیبلۆماتكارە ئەمریكییەكانەوە، پشتیوانی ئەمریكا بۆ سەروەریی خاكی عێراق بوەستێنن، بەڵام ئەمریكا سوورە لەسەر هاوكاریكردنی سیاسی و ئابووریی عێراق، هەروەها پشتیوانی لە سەربەخۆیی عێراق دەكات.

 

ناوبراو گوتیشی هاووڵاتییانی عێراق دەزانن كێ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هێزی خێرە.

 

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە