پەیامی کورد ... بە پێی ڕاپۆرتێک لە ئاژانسی ڕۆیتەرز، ووڵاتانی ئەندام لە نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیاریان لەسەر ڕێککەوتنێکی جیهانی سەبارەت بە کۆچێکی ڕێکخراو کە چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ بابەتی کۆچدا باشتر دەکات داوە.
ووڵاتانی ئەندام لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕێککەوتنێکیان لەبارەی کۆچ واژۆکرد ، ئەم ڕێککەوتنە کە لە مەغریب واژۆکرا دوای ئەوە بەڕێوەچوو، کە مانگی تەمووزی ئەمساڵ 193 ووڵات جگە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕازیبوون لەسەر واژۆکردنی ڕێککەوتنێک، کە مەبەست لێی پتەوکردنی هاوکاری زیاترە سەبارەت بە کۆچ.
لە کۆبوونەوەکەی دوێنێدا کە لەمەغریب بەڕێوەچوو 30 ووڵات تێدا بەشدارییان نەکرد، تا ئێستاش دیارنییە ئەو وڵاتانە کە ئەندامن لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە رێککەوتنەکە دەکشێنەوە یاخود نا.
مەبەست لەم ڕێککەوتنە چارەسەرکردنی بابەتەکانی چۆنیەتی پاراستنی کۆچبەران و پێکەوە بەستنیان یاخوود گەڕاندنەوەیانە بۆ ووڵاتی خۆیان.
ئەنگێلا مێرکڵ، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا کە لە کۆنگرەکەدا ئامادەبوو ڕایگەیاند، "رێککەوتنەکە شایەنی ئەوەیە تێبکۆشیت لە پێناویدا، ئێستا کاتی ئەوەیە پێکەوە مامەڵە لەگەڵ بابەتی کۆچدا بکەین".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە