پەیامی کورد ... هەموو ڕێگە پێدانی چالاکی حەشدی شەعبی لە تەواوی پارێزگاکانی عێراق هەڵوەشێندرایەوە .
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان عێراق ڕێگەپێدانی چالاکی نووسینگەکانی حەشدی شەعبی لە هەموو پاریزگاکانی ئەو وولاتەی هەڵوەشاندەوە .
هەر بە پێی ئەم هەواڵە فالح فەیاز ، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق و سەرۆکی دەستەی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی ، سێشەممە ٣٠ی جووڵای هەواڵی هەڵوەشاندەنەوەی چالاکی یاسایی نووسینگەکانی حەشدی شەعبی و لقەکانی ئەم گرووپەی لە هەموو پارێزگاکانی عێراق ڕاگەیاند .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە