دامەزراندنی دوو بنکەی نوێی سەربازی ئەمریکا لە سنووری عێراق و سووریا

دامەزراندنی دوو بنکەی نوێی سەربازی ئەمریکا لە سنووری عێراق و سووریا

پەیامی کورد ...  بە پیی هەواڵ و زانیارییەکان ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگاری ئەنبار ڕایگەیاند: ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دوو بنکەی سەربازیی لە رۆژاوای عێراق لە نزیک سنورەکانی سووریا دامەزراندووە.

فەرحان دیلمی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگاریی ئەنبار بە ئاژانسی ئەنادۆڵ-ی ڕاگەیاند، لە ئێستادا ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دوو بنکەی سەربازی لە نزیک سنورەکانی سووریا هەیە، کە یەکێکیان دەکەوێتە باکووری ناوچەی رومانە لە شاری ئەلقائیم لە نزیک سنوورەکانی سووریا، بنکەکەی دیکەیان دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی شاری ڕووتبە لە ڕۆژئاوای ڕۆمادی، کە کەمتر لە 100 کیلۆمتر مەودای هەیە لەگەڵ سنووری سووریا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سەدان سەربازی ئەمریکی لەو دوو بنکە سەربازییەدا جێگیرن و بۆ شەڕی دژی داعش ساڵی 2014 واشینتۆن زیاتر لە ٥ هەزار سەربازی ئەمریکی لە عێراق جێگیرکردووە لە ئێستاشدا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش ژمارەیەک فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و چەکی قورسیش لە بنکەکەدا جێگیرکراون.
 

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە