مانگی ڕابردوو ١٢ ڕاگەیاندنکار لە جیهاندا تیرۆر کراون

مانگی ڕابردوو ١٢ ڕاگەیاندنکار لە جیهاندا تیرۆر کراون

پەیامی کورد... مانگی ڕابردوو ١٢ ڕاگەیاندنکار لە جیهاندا تیرۆر کراون

بەپێی ئامارێکی ڕێکخراوی پرێس ئیمبلیم کامپین (PEC) مانگی ڕابردوو لە سەرانسەری جیهاندا ١٢ ڕۆژنامەنووس تیرۆرکراون.

ڕێکخراوەکە کە کار دەکات بۆ دەستەبەرکردنی مافی یاسایی و ئاسایشی ڕۆژنامەنووسان لە سەرانسەری جیهاندا، لە ڕا گەیەنراوێکدا جەختی لەوە کردووەتەوە کە تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنووسان بەو ژمارەیە لە یەکەم مانگی ٢٠٢٢دا جێگەی سەرسوڕمانە.

بلایس لیمپین، سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەکە تیرۆرکردنەکانی ئیدانە کردووە و دەڵێت، ''یەکەم مانگی ٢٠٢٢ بە هەواڵی ناخ هەژێن دەستیپێکرد کە ١٢ کارمەندی ڕاگەیاندن لەلایەن هێرشبەرانەوە تیرۆرکراون''.

بلایس لیمپین باسی لەوەش کرد کە لە مەکسیک چوار، هایتی، هۆندوراس و پاکستان یەکی دوو ڕۆژنامەنووس و لە کازاخستان و میانمار یەکی یەک ڕۆژنامەنووس تیرۆرکراون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە