نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پیرۆزبایى له‌ هاوسه‌رۆكانى یه‌كێتى ده‌كات

نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پیرۆزبایى له‌ هاوسه‌رۆكانى یه‌كێتى ده‌كات

پەیامی کورد   ...   ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌، 26/2/2020  نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ پاڤێڵ تاڵه‌بانى و لاهوور شێخ جه‌نگى، به‌بۆنه‌ى هه‌ڵبژاردنیانه‌وه‌ به‌ هاوسه‌رۆكانى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان، پیرۆزبایى لێكردن و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستن.

له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، وێڕاى هیواى سه‌ركه‌وتن بۆ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، باسى له‌ ڕۆڵى دیارى یه‌كێتى له‌ قۆناغه‌كانى خه‌باتى گه‌لى كوردستاندا كرد و جه‌ختى له‌ گرینگی پێگه‌ و هه‌وڵه‌كانى یه‌كێتى له‌پێناو ته‌بایى و یه‌كڕیزیى پێكهاته‌ و لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كاندا كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها هیواى خواست هەڵبژاردن و ده‌ستبه‌كاربوونیان، خزمەت بەو یەکڕیزییە و ئاواتەکانی خوالێخۆشبوو جەنابی سه‌رۆك مام جەلال بکات.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە