پەیامی کورد ... فەڕەنسا بڕیاری دواخستنی سەفەری شاندە نێردراوەکانی خۆی بۆ لۆبنان بە هۆکاری نادیارەوە ڕادەگەێنێت.
ڕۆژنامەیەکی عەرەبی لە بڕیاری بەرپرسانی فەڕەنسەوی سەبارەت بە دواخستنی هەموو سەفەرگەی شاندە دیپلۆماتی و پەرلەمانی یە نێردراوەکانی خۆی بۆ لۆبنان بە هۆکاری نادیارەوە ڕادەگەێنێت .
بە پێی ڕاپۆرتێک ڕۆژنامەی کووەیتی الانبا لە زاری سەرچاوگەلی خۆی ڕایگەیاند کە باڵیۆزخانەی فەڕەنسا لە بەیرووت بە هۆی دۆخی تەندرووستی و هۆکاری نادیارەوە بڕیاری دواخستنی لە سەفەری شاندی مرجلیسی سێنای فەڕەنسا بۆ لۆبنان گرتووە .
باڵیۆزخانە فەڕەنسا لە چوارچێوەی هەنگاوەکانی بۆ چالاککردنی سەرلەنوێی پیلانی داهێنەری ئێمانۆئێل ماکرۆن ، سەرۆککۆماری فەڕەنسا ، بۆ دیداری شەش ئەندامی شاندی مەجلیسی سێنا لەگەل سەرۆککۆمار ، مەجلس ، دەوڵەتی و هەندێک سیاسەتمەداران و سەرانی تایفەگەلی لۆبنانی ، لە پێش وەختەوە دیاری کردبوو .
ماکرۆن ڕایگەیاندبوو کە فەڕەنسا لۆبنان لە کاتێکدا کە پێویستی بە هاوکاری و یارمەتی بێت تەنیا ناهێڵێت .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە