سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد کە ئەمڕۆ چوارشەممە 16/5/2018، برێت مەکگۆرک، نێردەی تایبەتیی سەرۆکی ئەمریکا لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە دژی داعش، لەبارەی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق، لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆدەبێتەوە. ئەوەشی ئاشکرا کرد کە لایەنەکان لە ئەنجامی هەڵبژاردنی کەرکووک و سلێمانی ناڕازین، بەڵام بۆ وەزن و قافیەی شیعرەکانیان ناوی هەولێر و دهۆک دێنن.
نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا له‌به‌رده‌م ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن له‌سه‌ر ڕه‌وشى دوایی هه‌ڵبژاردن و به‌شدارى لایه‌نى كوردستان له‌حكومه‌تى داهاتووى عێراق ، وهپرسى یه‌ك ڕیزى و یه‌ك ده‌نگى كورد له‌به‌غدا به‌پێویستى زانى
نێچیرڤان بارزانى لهدهستپێكى ووته‌كانیدا ڕایگه‌یاند : پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن له‌عێراق و كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كهبهكۆتا هاتووه ، سوپاسى به‌شداری خه‌ڵكى كوردستان ده‌كه‌م كهبهڕێژهیهكى باش به‌شدارییان كرد له‌چاو شاره‌كانى دیكه، ڕاشیگه‌یاند : ده‌ستپێكێكى تازه‌یه بۆ هه‌ڵدانه‌وه‌ى لاپه‌ره‌یه‌كى تازه له‌گه‌ڵ عێراق ، ده‌چینه‌وه به‌غدا وهڤدمان ده‌چێت له‌ماوه‌یه‌كى نزیك بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌كان له‌گه‌ل سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان داده‌نیشین له‌پێناو چاره‌سه‌رییه‌ك بۆ وه‌زعه‌كه ، وه‌پێویسته نێو ماڵى خۆمان ڕێك خه‌ینه‌وه ، به‌یه‌ك ڕیزى و یه‌ك ده‌نگى بچینه‌وه به‌غدا له‌پێناو ده‌نگێكى به‌هێز.
له‌باره‌ى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن له‌سلێمانى و كه‌ركوك ڕایگه‌یاند : ده‌بێت كۆتایی به‌و نیگه‌رانیانه بێت كه‌لایه‌نه‌كان هه‌یانه ، وهچارهسهرى خێرا بدۆزرێته‌وه كهكۆمسیۆن دڵنیایی بدات به‌لایه‌نه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بن و ئه‌و نیگه‌رانیانه نه‌مێنێت
نێچیرڤان بارزانى له‌باره‌ى تێبینى و رەخنەکانی لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن له‌پارێزگاى سلێمانى و كه‌ركوكه‌وه ڕایگه‌یاند ، ئه‌و لایه‌نانه له‌به‌ر قافیه‌ى شیعره‌كه‌یان ناوى هه‌ولێر و دهۆكیشیان تێك خستووه، له‌كاتێك ئێمه ئاماده‌ین گه‌ر لایه‌نه‌كان ده‌یانه‌وێت ده‌نگه‌كانى هه‌ولێر و دهۆك ئه‌ژمار بكرێنه‌وه به‌مه‌رجێك كۆمسیۆن بیكات
له‌باره‌ى شه‌ش لایه‌نه‌كه‌وه نێچیرڤان بارزانى ڕایگه‌یاند : هیواده‌خوازم كۆمسیۆن ڕێگا چاره و دڵنیاییان پێبدات به‌لایه‌نه‌كان له‌پێناو چاره‌سه‌رى كێشه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موو لایه‌كمان به‌یه‌ك ڕیزى بچینه به‌غدا، وه‌یه‌ك ڕیزى لایه‌نه كوردیه‌كان پێویسته ، وه‌ده‌بێت كۆمسیۆن بێنه سه‌ر خه‌ت چاره‌سه‌رى ئه‌و نیگه‌رانیانه بكات كه لایه‌نه‌كان هه‌یه .
له‌باره‌ى حكومه‌تى داهاتووى عێراقه‌وه ڕایگه‌یاند : كێشه‌مان له‌گه‌ل عێراق ئه‌وه‌یه 12 ساڵه ده‌ستور جێ به‌جێ ناكرێ ، دوانزه ساڵه كورد په‌راوێز خراوه ، مافه‌كانى پێ‌نادرێت ، وه ریفراندۆ كه ئه‌نجام درا له‌ئه‌نجامى ئه‌وه بوو كه‌ده‌ستوور جێ به‌جێ نه‌كرا ، بۆیه هیواده‌خوازین عێراقى دواى هه‌لبژاردن ، وه‌ك عێراقى كۆن نه‌بێ ، ئه‌وه‌ى دێته سه‌ر ده‌سه‌ڵات بتوانین له‌گه‌لیدا كێشه‌كانى نێوان به‌غدا و هه‌رێم چاره‌سه‌ر بكه‌ین هه‌موومان ده‌ستور جێ به‌جێ بكه‌ین
نێچیرڤان بارزانى ڕاشیگه‌یاند كورد مافى خۆیه‌تى پۆسته سیادیه‌كان وه‌رگرێت ، به‌ڵام كێشه‌ى كورد پله و پۆست نیه به‌ڵكو هیوا ده‌خوازین به‌ده‌ستور كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بن
له‌باره‌ى هه‌وڵى ئه‌مریكیه‌كان له‌پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى عێراق و گه‌یشتنى لایه‌نه‌كان به‌ڕێكه‌وتن ، نێچیرڤان بارزانى رایگه‌یاند : مه‌كگۆرك ئه‌مڕۆ دێته‌وه بۆ هه‌ولێر كۆبوونه‌وه له‌گه‌ل جه‌نابى سه‌رۆك بارزانیش ئه‌نجام ده‌دات ، هه‌وڵى ئه‌مریكیه‌كان ئه‌وه‌یه حكومه‌ت پێك بهێندرێ حكومه‌تى داهاتوو بتوانێت خزمه‌تگوزارى بۆ هاوڵاتیان دابین بكات ، وهچارهسهرى كێشه‌كان بكرێت ، وهبهشدارى لایه‌نه‌كان به‌گرنگ ده‌زانن له‌پێناو حكومه‌تێكى سه‌ركه‌وتوو
لهبهشێكى دیكه‌ى لێدوانه‌كانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند : هه‌وڵى باشتر ده‌ده‌ین له‌پێناو خزمه‌تگوزارییه‌كى باشتر بۆ هاوڵاتیان ، وهههوڵى باشتر كردنى موچه ده‌ده‌ین به‌جۆرێك پاشه‌كه‌وت نه‌مینێت .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە