دوای ئەوە بە بڕیاری ترامپ گەمارۆ لەسەر ئێران دانرایەوە و زۆربەی کۆمپانیا نەوتییەکان ڕایانگەیاند کە لەترسی سزاکانی ئەمریکا پەیوەندییەکانیان پچڕاند، حکومەتی بەغدا بۆ هەناردە کردنی ەنوتی کەرکووک جارێکی دیکە پەنای بۆ کوردستان هێنایەوە.
جەبار ئەللعێبی، وەزیری نەوتی عێراق، لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی (سەباح)ی فەرمیی عێراقی ڕایگەیاندووە کە گفتوگۆکانی نێوان حکوومەتی عێراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستان و لایەنی تورکی بەردەوامە، لە پێناو سەرلەنوێ هەناردەکردنەوەی نەوتی کەرکووک بۆ بەندەری جەیهان لە تورکیا.
ڕوونیشی کردووەتەوە کە بڕیاری دووبارە هەناردەکردنەوەی نەوتی کەرکووک، پشت بە ئەنجامی گفتوگۆکانی نێوان هەرسێ لایەن دەبەستێت.
ناوبراو کردووەتەوە کە بەغدا بەو مەبەستە لەگەڵ هەرێمی کوردستان گفتوگۆ دەکات، تاوەکوو نەوتی کەرکووک لە ڕێگەی بۆڕیی نەوتی کوردستانەوە ڕەوانەی بەندەرەکەی تورکیا بکات.
وەزیری نەوتی عێراق ئاشکرای کردووە کە بەرهەمی ئێستای نەوتی کەرکووک دەگاتە ٢٢٠ هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە و سەرجەمی بەرهەمەکە بۆ پاڵاوگە محەلییەکان ڕەوانە دەکرێت.
دوای داگیرکرانی کەرکووک لە ١٦ی ئۆکتۆبری ٢٠١٧ نەوتی ئەو پارێزگایە بە پشتگیری بەغدا و یەکێتی هەناردەی ئێران دەکرا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە