پەیامی کورد ... باڵەفڕی ڕووسی کا-52 لەگەڵ تەکنۆڵۆژیای پەیوەندی فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوانەوە دەبەسترێتەوە
باڵەفڕی نوێی زەربەتی باڵەفڕی ڕووسی کا-52 لەگەڵ تەکنۆڵۆژیای پەیوەندی فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوانەوە دەبەسترێتەوە کە بە ناوی دووهەمی " سووپەر ئێلیگتوور " دەناسرێت توانایی پەیوەندی لەگەڵ فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوان دەبێت .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، سەرچاوەگەلێک لە کۆمەڵگای سەربازی و پیشەسازی ڕووسیا ڕایانگەیاندووە : باڵەفڕی نوێی زەربەتی کا-52 کە بە ناوی دووهەمی " سووپەر ئێلیگتوور " دەناسرێت توانایی پەیوەندی لەگەڵ فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوان دەبێت . بۆ ئەم کارە کەل و پەلی پەیوەندی و کۆنترۆڵی تایبەت لە بەشی بەڕێوەبەری باڵەفڕەکە دادەنرێت و لەو ڕێگایەوە فڕۆکەوان دەتوانێ ئەو وێنەیەی کە لە لایەن فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوانەوە دەگوازرێتەوە لە هەمان کاتدا ببینێت و فڕینی ئەو فڕۆکانەش کۆنترۆڵ بکات .
ئەم تەکنۆلۆژیایە نوێیە دەرفەتی ئەوە بە خەدەمەی ئەم باڵەفڕانە دەدات کە ئامانجەکان لە پشت خاڵەکانی دوژمنەوە بدۆزنەوە و هێرش گەلی لە ناکاو ئەنجام بدەن . لە هەمان کاتدا خودی باڵەفڕەکەش لە سیستەمی بەرگری ئاسمانی دوژمن دەپارێزرێت .
تاقیکارییە دەوڵەتییەکان نموونەگەلی سەرەتایی باڵەفڕی پێشکەوتووی کا-52 پێش بینی دەکات کە تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٢ بە کۆتایی بگات .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە