پەیامی کورد ... سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی ئوردن دەکات و لەگەڵ شا عەبدوڵڵا کۆدەبێتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 2020/3/1 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی شاندێکی حکوومی و بە بانگهێشتێکی فەرمی، سەردانی ئوردن دەکات و لەگەڵ شا عەبدوڵڵای دووەم کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئوردن دەکرێت.
شاندی یاوەری سەرۆکی حکوومەت پێکهاتووە لە رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ، عەبدوڵڵا حاجی مەحموود وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە