پەیامی کورد ... بۆڵتۆن لە سەر دەستڕاهێشتنی بۆ هێرش نەکردنی سەر ئێران ڕەخنەی تووندی ئاراستەی ترامپ کرد .
جۆن بۆڵتۆن ڕاوێژکاری پێشووی کۆشکی سپی لە کاروباری ئەمنییەتی نەتەوەیی دا لە کتێبەکەی خۆیدا سەبارەت بە دەستڕاهێشتنی لە هێرش نەکردن بۆ سەر ئێران بە بیانووی قوربانیانی ڕەخنەی تووندی ئاراستەی دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری ئەمریکا کرد .
بە پێی ڕاپۆرتێک ئەمڕۆ سێشەممە کتێبەکەی جۆن بۆڵتۆن بە انوی " ژوورێک کە هەموو ڕووداوەکان لەوێ ڕوویاندا ": مەترسییەکانی کۆشکی سپی " بڵاو بووەوە .
بۆڵتۆن دەنووسێ : ئەمریکا لە دوای ئەوەی کە ئێران فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمریکای تەقاندەوە سی پێسنیاری هێرش کردن بۆ سەر سێ بنکەی سەربازی ئێرانی کە لە لایەن ڕووسەکانەوە درووست کرابوون هەڵسەنگاند . ترامپ پرسی ئایا ئەم دامەزراوانە ڕووسی بوونە و بەهایان چەندە و بەرپرسی کۆمیتەی هاوبەشی فەرماندەکانی کۆمیتەکان ژەنەڕاڵ جۆزێف دانفۆرد قسەکانی ئەوی پشتڕاست کردەوە و ڕایگەیاند کە ئەوانە لە لایەن ڕووسەکانەوە درووست کراون بەڵام بەهاکەیان وەکوو فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکەی ئێمە نییە . ئێمە قسە و باسمان کرد کە ئایا لەوانەیە ڕووسەکانیش لەم ڕووداوەدا ببنە قوربانی و هیچ شک و گومانێکیش نەبوو . "
بە بڕوای بۆڵتۆن ئەمە هەڵبژاردەیەکی باش بوو بۆ ووڵامدانەوە بە هەوڵەکانی تاران ، بەڵام ترامپ بڕیاریدا کە هێرش نەکات . بۆڵتۆن جەختی کردەوە کە ئەو ووتووێژێکی بە تەواوی سووریئالیستی لەگەڵ سەرۆککۆماری دا هەبوو و زانی کە جێگری ڕاوێژکاری یاسایی کۆشکی سپی هاتووەتە ژوورە هێلکەیەکەوە و دەربارەی ژمارەی ١٥٠ کەس قوربانی گرینگ و بەهێز هەواڵی بە ترامپ دا .
ئەو هەروەها دەڵێ : " من هەوڵم دا ڕوونی بکەمەوە کە ژمارەی لانیکەمی قوربانیان بە تەواوی فەرز کراو و ناڕاستە بەڵام ترامپ گوێ نەگرت . ئەو لە سەریدا ١٥٠ کیسە بە لاشەی مردووانەوە جێگیر ببوو و نەدەکرا ڕوونکردنەوەی بۆ بکەیت . ئەو هیچ پاساوێکی دیکەی نەبوو .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە