ئۆکراینا: هێزەکانی ڕووسیامان لە خارکیڤ دەرکردووە

ئۆکراینا: هێزەکانی ڕووسیامان لە خارکیڤ دەرکردووە

پەیامی کورد... ئۆکراینا: هێزەکانی ڕووسیامان لە خارکیڤ دەرکردووە

ئۆکراینا دەڵێت ئەو هێزانەی ئۆکراینا کە بەرگری لە خارکیڤی دووەم گەورەترین شاری ئۆکراینا دەکەن، هێزەکانی ڕووسیایان لە ناوچەکە دەرکردووە و تاوەکو سنووری نێوان وڵاتەکە و ڕووسیا پێشڕەوییان کردووە.

ڕۆیتەرز نەیتوانیوە دەستبەجێ ئەو بابەتە پشتڕاست بکاتەوە و نەزانراوە چەند سەرباز گەیشتوونەتە سنووری ڕووسیا و لە چی شوێنێکی سەر سنوورەکەدان.

وەزارەتی بەرگری ئۆکراینا وتی فەوجی 227 ی لیوای 127 ی هێزەکانی بەرگری ئۆکراینا گەیشتوونەتە سنووری نێوان وڵاتەکە و ڕووسیا، وتیشی " پێکەوە بەرەو سەرکەوتن."

وەزارەتەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک گرتە ڤیدیۆیەکی بڵاو کڕ دۆتەوە و تێیدا 12 سەربازی ئۆکراینی لە میحوەرێکی سەر سنووری نێوان ئۆکراینا و ڕووسیا بە ڕەنگەکانی ئاڵای ئۆکرایناوە دەردەکەون.

فەرمانڕەوای هەرێمی خارکیڤ ئۆلێ سینیگوبۆڤ وتی هێزەکانی ئۆکراینا میحوەرەکەی سەر سنوورییان گرتۆتەوە.

گوتی " سوپاسی هەموو ئەوانە دەکەین کە ژیانی خۆیان دەخەنە مەترسییەوە و ئۆکراینا لە دەستی داگیرکەرە ڕووسییەکان ڕزگار دەکەن."

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە