پەیامی کورد ... بوومەلەرزەیەک سلێمانی هەژاند
بوومەلەرزەیەل شاری سلێمانی و چەند ناوچەیەکی دەوروبەری هەژاند و بەشێک لە دانیشتووانی شارەکەش هەستیان کردووە.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد کە کاتژمێر (٩:٢٩) خولەکی ئەمشەو چوارشەممە ٢٣ی ئەیلوول، زەویلەرزەیەک لە سنووری سلێمانی ڕوویداوە کە گوڕەکەی(٣.٩) پلە بووە بە پێوەری رێختەر.
بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بە ئەوەش داوە کە سەنتەری زەویلەرزەکە دەکەوێتە نێوان سلێمانی و چەمچەماڵ.
هەتا ئێستا زانیارییەک ەل سەر زیانە گیانی و مادییەکانی ئەو بوومەلەرزەیە بڵاو نەکراوەتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە