پەیامی کورد ... بهیانى ئهمڕۆ شهممه، سەڵاح چاوشین، یهكهم سكرتێرى جڤاتى گشتى بزووتنهوهى گۆران و پێشمهرگهى دێرین له شارى سلێمانى كۆچی دوایی كرد.
میدیایى فهرمى بزوتنهوهى گۆران بڵاویكردهوه، پاش ململانێیەكی زۆر لەگەڵ نەخۆشیدا سەڵاح چاوشین، فەرماندە و پێشمەرگەی دێرین و هەڵسوڕاوی دیاری گۆڕان، دوای چەند ساڵێك لە توشبون بە نەخۆشی شێرپەنجە ئهمڕۆ شهممه لە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی كۆچی دوایی كرد.
بهپێى میدیاى بزوتنهوهكه، بڕیارە كاتژمێر 12ی پاشنیوەڕۆ لەمەراسیمێكی سەربازی، تەرمەكەی لە مزگەوتی ئەحمەدی حاجی عەلیەوە بەرەو گۆڕستانی سەیوان له شارى سلێمانى بەڕێبكرێت.
سەڵاح چاوشین لە ساڵی 1946 لە سلێمانی لە دایكبوە، یەكێك بوە لە پێشمەرگە سەرەتاییەكانی هەڵگیرسانەوەی شوڕشی نوێو ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری بزوتنەوەی گۆران بوەو ماوەی 4 ساڵ و نیو، یهكهم سكرتێری جڤاتی گشتی گۆران بوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە