بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ ٢ی ٩ی ٢٠١٨ نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا بە ٧٧ دۆلار و ٦٩ سەنتەوە مامەڵەی پێوەکرا.
نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٦٩ دۆلار و ٩١ سەنتەوە مامەڵەی پێوەکرا، ئەوەش لەکاتێکدایە لەماوەی چەند ھەفتەی ڕابردوودا نرخی نەوتی خاو ٨٠ دۆلاری بەخۆوە بینی و ئەوەش بەرزترین ئاستی بوو لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠١٤وە.
بەھۆی زیادبوونی یەدەگی نەوتی ئەمریکی و مەترسییەکان سەبارەت بە سستی گەشەی ئابووری جیھانی ، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھان دابەزیوە.
ماوەی سێ ھەفتەیە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھاندا ڕووی لە دابەزین کردووە و لە یەک ھەفتەدا ٢%ی بەھاکەی لەدەستداوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە