سەرۆک بارزانی بەبۆنەی هاتنی جەژنی کوردانی ئێزدی پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو دەکاتەوە و هیواخوازی قوڵبوونەوەی کولتووری پێکەوەژیانە.
دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی:
بەناوی خودای بەخشندە و میھرەبان
بەبۆنەی ھاتنەوەی جەژنی " جەمایێ " ـی ئێزیدی، پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی ھەموو خوشک و برایانی ئێزیدی لە کوردستان و ھەموو جیھان دەکەم. ھیوادارم ئەو جەژنە ببێتە ھۆی خۆشی و ئارامی خوشک و برا ئێزیدییەکان و بتوانن ھەموو ساڵێک جەژن و خۆشییەکانیان لە ئاشتی و ئاسوودەییدا بکەنەوە.
ھەر بەو بۆنەیەوە جەخت لەوە دەکەمەوە کە پێویستە ھەموو لایەکمان کار بۆ قووڵتربوونی فەرھەنگی پێکەوەژیان و برایەتی و تەبایی نێوان پێکھاتە ئایینی و نەتەوەییەکانی کوردستان بکەین و بیپارێزین.
مسعود بارزانی
٥ـی ١٠ـی ٢٠١٨
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە