هاوسەرۆكی پێشووی هەدەپە دەستگیر كرا

هاوسەرۆكی  پێشووی هەدەپە دەستگیر كرا

هاوسەرۆكی گشتی پێشووی هەدەپە، سەرپیل كەمالبای لە ئەنقەرە دەستگیر كرا.

بە تۆمەتی پروپاگەندەكردن بۆ تیرۆر لە چوارچێوەی وتارێك لە سێیەمین كۆنگرەی هەدەپە كە رۆژی یەكشەممەی رابردوو ئەنجامدرا، داواكاری گشتی ئەنقەرە بڕیاری دەستگیركردنی بۆ ھاوسەرۆكی گشتی پێشووی ھەدەپە، سەرپیل كەمالبای دەركرد.

لەم چوارچێوەیەشدا، تیمەكانی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر سەر بە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئەنقەرە، ناوبراوی لە شارۆچكەی چانكایا دەستگیر كرد.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە