بە شێوەیەکی سیستێماتیک میلیۆنان ئەفریقی - ئەمریکی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری ٢٠١٦ ی ئەمریکا لادراون

بە شێوەیەکی سیستێماتیک میلیۆنان ئەفریقی - ئەمریکی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری ٢٠١٦ ی ئەمریکا لادراون

پەیامی کورد    ...    بە شێوەیەکی سیستێماتیک میلیۆنان ئەفریقی - ئەمریکی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری ٢٠١٦ ی ئەمریکا لادراون  .

کەنالی ٤ ی میدیایی هەواڵی بەریتانیا لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە تیمی بەرەنگاربوونەوەی هەڵبژاردنەکانی ئێلێکترۆنی دۆناڵد ترامپ هەوڵیان دا تاکوو میلیۆنان ئەفریقی - ئەمریکی لە دەنگدان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری ساڵی ٢٠١٦ ی ئەمریکا پاشگەز بکاتەوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە ئاژانسی هەواڵی فڕانس ٢٤ ، ئەم ڕۆژنامەنووسانە لە ڕاپۆرتێکی لێکۆڵینەوەیی دا نیشان دەدەن کە ٤ ساڵ پێشتر دەستیان گەیشتووەتە دۆسیەی هەڵبژاردەناکنی تیمی ترامپ . ئەم دۆسیەیە هەڵگری زانیاری پەیوەندی نزیکەی ٢٠٠ میلیۆن دەنگدەری ئەمریکییە کە بۆ هەناردنی ڕێکلامی ئامانجدار لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا لە گرووپگەلی جیاوازدا خۆیان داناوە .

لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە ، زیاتر لە ٣.٥ میلیۆن ڕەش پێستی ئەمریکی لە گرووپیک لە ژێر ناوی " هێڵانەوە " بوون کە ئامانجیان سەپاندنی فشار لە سەر کەسەکانی ئەم گرووپە و پاڵپشتی ئەوان بۆ دەنگ نەدانە .

ڕۆژنامەنووسانی کەناڵی ٤ ڕایانگەیاند کە ئەفریقی - ئەمریکییەکانی ویلایەتەیەکگرتووەکان ، کە تا ئاستێکی زۆر بەرەو حێزبی دیمۆکراتەکانی ئارەزوویان هەیە ، زیاتر لە کەسانی دیکە کراونەتە ئامانجی ئەم ستراتیژییە 

بۆ نموونە ، لە ئیالەتی جۆرجیا ، ڕەشپێستەکان ٦١ ٪ ئەندامانی ئەم گرووپەی تەشیکی دەدەن تاکژوو هەوڵ بدرێت دەست لە دەنگدان بکشێننەوە . ئەمە لە حاڵێکدایە کە ڕەشپێستان لەم ئیالەتە تەنیا ٣٢ ٪ لە کۆی گشتی خەڵکی ئەوێ نوێنەرایەتی دەکەن .

کەمپەینی دیجیتاڵی ٢٠١٦ ی ترامپ بریتی لە تیمێک لە کۆمپانیای بەریتانیایی کەمبرێج ئانالتیک بووە کە بە کۆکردنەوە و کەڵک وەرگرتن لە زانیاری تاکە کەسی کاربەرانی فەیسبووک بە بێ ڕەزامەندی ئەوان بە ئامانجی سیاسی تاوانبار کراوە .

بێرد پارسکالە ، بەڕێوبەری دیجیتاڵی بەرەنگاربوونەوەی هەڵبژاردنەکانی ٢٠١٦ ی ئەمریکا پێداگری دەکات کە تیمەکەی ئەو دەنگدەرانی ڕەش پێستیان نەکردووەتە ئامانج .

بەڵام لێکۆڵەرانی کەناڵی ٤ ڕایانگەیاند کە ئەم دۆسیە شاراوە و نهێنییەیان بینیوە و جەختی لە سەر دەکەنەوە .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە