سبه‌ی سه‌ركۆماری توركیا، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان و ڤلادیمیر پوتین سه‌رۆكی ڕووسیا، به‌شداریی له ڕێوڕه‌سمی دانانی به‌ردی بناغه‌ی وێستگه‌ی ئه‌تۆمیی ئاككویودا ده‌كه‌ن.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان له ماڵپەڕی تایبەتی خۆی لە تویته‌ره‌وه ڕایگه‌یاند "سبه‌ی له‌گه‌ڵ دۆستی ئازیز سه‌رۆكی ڕووسیا، ڤلادیمیر پوتین پێكه‌وه هه‌نگاوێكی گرنگ بۆ داهاتووی توركیا و په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا-ڕووسیا ده‌هاوێژین كه بریتییه له وه‌به‌رهێنانێكی زه‌به‌لاحی ٢٠ ملیار دۆلاری و به‌ردی بناغه‌ی وێستگه‌ی ئه‌تۆمیی ئاككویو داده‌نێین".
پڕۆژەکە لەلایەن کۆمپانیای روس ئەتۆمی سەر بە حکومەتی روسیا ئەنجامدەدرێت و 5 ساڵ بۆ جێبەجێکردنی دانراوە، ئەمەش یەکەم پڕۆژەی ئەتۆمییە لە تورکیا، لە چوار کوورەی ئەتۆمی پێکدێت، کە توانای هەر یەکێکیان هه‌زار و 200 میگاواتە.
بە پێی میدیاکانی تورکیا، ئەم پڕۆژەیە جگە لەوەی ئاسایشی وزە بۆ تورکیا پتەوتر دەکات و هەلی کار بۆ ژمارەیەکی زۆر هاووڵاتیانی دەڕەخسێنێت، لەماوەی 10 ساڵدا 14 ملیار پارەی کڕینی غازی سروشتی بۆ تورکیا دەگەڕێنێتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە