پەیامی کورد ... گەمارۆوەکانی ئەمریکا، ئێرانی ناچارکردووە حزبۆڵڵا لە سووریا بکشێنێتەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی چوارشەمە ٢٩ی مەی ڕایگەیاند کە بە هۆی گەمارۆوەکانی ئەمریکا، ئێران خەریکی کشاننەوەی هێزەکانی حزبۆڵڵای لەسووریایە.
بەپێ ڕاپۆرتی جارۆزەلیم پۆست لە زمانی تەلەفزیۆنی "کان نیووز"، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە گەمارۆوەکان، حەماس و سوپای پاسدارانی تووشی کێشە کردووە.
ماوەی چەند حەفتەی ڕابردوو، کێشەکانی نێوان ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی لە ناوچەکە زیاتر بووەتەوە. بەرپرسانی ئەمریکا دەڵێن، زانیاری گەلێکیان هەیە کە پیشان ئەدا مەترسی هەڕەشەکانی ئێران، جیددیتر لە پێشوو.
ئەمریکا دەڵێ کۆماری ئیسلامی گەورەترین پشتیوانی تێرۆریسم لە جیهانە
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە