یەکەمین نووسینگەی نوێنەرایەتی بانکی ڕووسی لە ئێران دەست بەکار دەبێت

یەکەمین نووسینگەی نوێنەرایەتی بانکی ڕووسی لە ئێران دەست بەکار دەبێت
پەیامی کورد   ...  یەکەمین نووسینگەی نوێنەرایەتی بانکی ڕووسی لە ئێران دەست بەکار دەبێت

بەرپرسی ڕێکخراوی گەشەپێدانی بازرگانی ئێران ڕایگەیاند : پاش هەوڵ و بەدواداچوونی بەردەوامی ڕێکخراوی گەشەپێدانی بازرگانی، بانکی ڤی تی بی کە دووەم گەورەترین بانکی ڕووسیایە، نووسینگەی نوێنەرایەتی خۆی لە ئێران کردەوە.

ئەمە یەکەم بانکی ڕووسی یە کە ئامادەیی ڕاستەوخۆی لە ئێران هەیە و لە گواستنەوەی بەشێک لە داهاتی دراوی بیانی لە تۆڕی ئەمانەتەوە بۆ تۆڕی بانکی و شەفافیەتی بازرگانی کاریگەر دەبێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە