پۆمپێئۆ : نە من داواکاری شەڕ لەگەڵ ئێرانم نە هیچ کەسێک لە ناو دەوڵەتی ئەمریکا

پۆمپێئۆ  : نە من داواکاری شەڕ لەگەڵ ئێرانم نە هیچ کەسێک لە ناو دەوڵەتی ئەمریکا

پەیامی کورد   ...   وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند : نە من داواکاری شەڕ لەگەڵ ئێرانم نە هیچ کەسێکی دیکە لە ناو دەوڵەتی ئەمریکا .

وەزیری کاراوباری دەرەوەی ئەمریکا : سەرۆککۆمار بە دوای شەڕدا نییە . من بە دوا شەڕەوە نیم ، ئەمڕۆ سەرلە بەیانی ووتووێژێکم لەگەڵ پاتریک شاناهان هەبوو . هیچ کەسێک لەم دەوڵەتەدا نییە کە داواکاری شەڕ بێت . هیچ کام لە ئێمە ئەمەمان ناوێت .

بەڵام من وا بیر دەکەمەوە کە ئیرانییەکان دەبێ درک بەمە بکەن و تێبگەن . . هەرواکە سەرۆککۆمار لە پەیامێکی تویتەریدا ڕایگەیاند : ئێمە لە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا پارێزگاری دەکەین .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە