وەزیری دەرەوەی ئەمریکا مایک پۆمپێئۆ سەبارەت بە هەواڵەکانی بێ سەروشوێن بوونی ڕۆژنامەنووس خاشقجی سەردانی عەرەبستانی سەعوودی کرد . هەر لەم سەردانەدا پۆمپێئۆ بۆ هاوکاری کردنی " یەپەژە " لە عەرەبستان بڕی ١٠٠ ملیۆن دۆلار هاوکاری ستاند .
بە گوێرەی هەواڵێک لە ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز ڕاگەێندرا ، بە گوێرەی زانیارییەکان لە سەرچاوەکانی نیۆیۆرک تایمز ئەو ڕۆژەی کە مایک پۆمپێئۆ سەردانی عەرەبستانی سەعوودی کردووە ، لە لایەن بەرپرسانی سەعوودییەوە بۆ ئەو ناوچانەی کە لە ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش پاک کراونەتەوە بڕی ١٠٠ ملیۆن دۆلار لە سەر حیسابی ئەمریکا ڕەزامەندی لە سەر دراوە کە خەرج بکرێت .
هەروەها پێشووتریش ڕیاز بڕی ١٠٠ میلیۆن دۆلاری بۆ " یەپەژە " هەناردبوو .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە