پەیامی کورد ... ۹ حه‌شارگه‌ی تیرۆریستانی داعش له دیالە ته‌قێندراوه‌ته‌وه و ژماره‌یه‌ک تیرۆریست له سامەڕا ده‌ستگیر کران.
به گوێرەی ڕاپۆرتێک لە نه‌هره‌ین، ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق ئاماژه‌ی دا که ۹ حهشارهگه و ۴ ئۆتۆمبیلی سه‌ر به داعشییه‌کان له پارێزگای دیالە له‌ناو براوه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته ، باڵهفڕەکانی عێراق توانیان ۹ حه‌شاره‌گه‌ی داعش و ۴ ئۆتۆمبیل له دیالە له‌ناو ببه‌ن، هه‌روه‌ها له‌م هێرشه ئاسمانییه‌دا ۴ ماتۆڕسیکلێت، ژێنراتۆری کاره‌با و تونێلێکی ئەم گرووپە تێرۆریستییە خاپوور کراوه.
هەروەها ڕایگهێندراوە که بڕێک نیتراتی ئامۆنیاک ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه و ژماره‌یه‌ک تیرۆریستیش له سامەڕا ده‌ست بە سەر کراون.
له لایه‌کی دیکه‌وه سه‌رچاوه عێراقییه‌کان ئاماژه‌یان داوه که هێرشێک بۆ سه‌ر هێزه ئه‌منییه‌کان له ئه‌نبار پووچه‌ڵ کراوه‌ته‌وه. هێزه ئه‌منییه‌کانی عێراق ئۆتۆمبیلێکی بۆمب ڕێژکراویان دۆزیوەتەهوه که له دوای هێرش کردن بۆ سه‌ر ناوه‌نده ئه‌منییه‌کان بوو. ئه‌م ئۆتۆمبیله له جزیره‌ی شامییه سه‌ر به پارێزگای ئه‌نبار ده‌ستی به سه‌ردا گیرا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە