پەیامی کورد … مەسرور بارزانی هێرشەكەی سەر ئەبوزەبی سەركۆنە دەكات
ڕۆژی دووشەممە مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكدا، هێرشەكەی ئەمڕۆی سەر شاری ئەبوزەبیی ئیماراتی عەرەبی سەركۆنە كرد.
لە پەیامەكەی سەرۆكی حكوومەتدا كە لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی "تویتەر" بڵاوی كردووەتەوە، هاتووە "به‌توندترین شێوه هێرشه قێزه‌ونه‌كه‌ی ئەمڕۆی سه‌ر ئه‌بوزه‌بی سەركۆنە ده‌كه‌م. ئه‌م ڕووداوه مه‌ترسیداره به‌شێكه له‌و شێوازه‌ی ئامانج لێی ناسه‌قامگیركردنی ناوچه‌كه‌یه".
مەسرور بارزانی هەروەها نووسیویەتی "هاوخه‌می برینداره‌كان و خانه‌واده‌ی ئه‌وانه‌ین گیانیان له‌ده‌ست داوه. هه‌رێمی كوردستان له پاڵ خه‌ڵك و حكوومه‌تی ئیماڕاتی یه‌كگرتووی عه‌ڕه‌بی ده‌وه‌ستێت".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە