کوڕی پارێزەرەکەی "ڕامین حسێن پەناهی " حوکمی ٨ ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا

کوڕی پارێزەرەکەی "ڕامین حسێن پەناهی " حوکمی ٨ ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا

خوێندکارێکی دیکەی کورد کەلە ڕووداوەکانی بەفرانباری ساڵی پار دەستبەسەر کرابوو، حوکمی ٨ ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپا.

بەپێی هەواڵ و زانیارییەکان ، زانیار ئەحمەدی نیاز، خوێندکاری بەشی ژمێریاری زانکۆی ئازاد لەلایەن لقی ٢٨ی دادگای شۆرشی تاران بە تۆمەتی بەشداری لە خۆپیشاندانەکانی زستانی ساڵی ڕابردوو حوکمی ٨ ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا.

ئەم خوێندکارە کوردە تەمەنی ١٩ ساڵە و کوڕی حسێن ئەحمەدی نیاز پارێزەری بەندکراوی سیاسی " ڕامین حسێن پەناهی " یە کە لە ڕێکەوتی  " ٧ی ژوئیە ٢٠١٨ " حوکمی ٨ ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپا.

ئەم خوێندکارە کوردە لە مانگی بەفرانباری ڕابردوو بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیونی و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانە ئازاد کرا.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە