سه‌رۆک ئه‌رکانی هاوبه‌شی هێزه سه‌ربازییه‌کانی ئێران ڕایگه‌یاند، ئێران له به‌رامبه‌ر ده‌ستێوه‌ردان و سته‌م بێ ده‌نگ نابێت و ئه‌منیه‌تی ئێران هێڵی سووری ئێمەیە.
به‌پێى ڕاگەێندراوی میدیاكانى ئێران، محه‌مه‌د باقری سه‌رۆک ئه‌رکانی هاوبه‌شی هێزه سه‌ربازییه‌کانی ئێران، ڕایگه‌یاندووه، له‌م ماوه‌دا هێزی ئاسمانی سه‌ربازی ئێران به هێرشی مووشه‌کی" به باشی نیشانی‌دا که ئه‌منیه‌تی ووڵاته‌که‌مان هێڵی سووری ئێمه‌یه."
هەروەها ووتیشی"سەبارەت بە تەکنیک و فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وانه‌وه ئێمه له ئێران‌دا پێشکه‌وتنی زۆر باشمان به ده‌ستهێناوه و ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که تێچووی ئۆپراسیۆنه ئاسمانییه‌کان زۆر که‌م بکرێته‌وه."
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو"ئێمه ئێستا حهوتهمین هێزی جیهانین که ئه‌م ده‌ستکه‌وته ئاسمانییه پێشکهوتووهمان هه‌یه، له ڕووی ئاسمانییه‌وه و ده‌بێت تاکوو ده‌توانین خۆمان به‌هێزبکه‌ین و ڕیگه به هیچ ووڵاتێک نه‌ده‌ین که سنووری ئاسمانی ئێمه بخاته مه‌ترسییه‌وه."
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە