ئەمریکا ڕێکەوتننامەی فرۆشی ئامرزاەکانی دژە مووشەکی تاد " THAAD " ی لەگەڵ عەرەبستانی سەعوودی واژوو کرد .
بە پێی ڕاپۆرتێک ئەم بابەتە لە کەناڵی تەلەفزیۆنی CNBC بە پشت بەستن بە سەرچاوەیەکی خۆی لە ناو وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هەواڵی دا .
عەرەبستان دەیەوێ بە گشتی ٤٤ هاوێشتەگەر بکڕێت و نرخی ئەم مامەڵەیە ١٥ ملیارد دۆلار تەخمین دەکرێت .
هەروەها کەناڵی تەلەفزیۆنی CNBC ڕایگەیاند " فرۆشتنی ئامرازەکانی دژە مووشەکی تاد هەنگاوێکی زۆر گرینگە لە هاوکارییەکانی ئەمریکا و عەرەبستانی سەعوودی دا لە بواری ئەمنیەتی بەرامبەر مەترسی ڕۆژ بە ڕۆژی بەکار هێنانی ئێران و توندڕەوەکانی بن کۆنترۆڵ و پاڵپشتی تاران لە مووشەکە بالیستیکییەکانی دەبێت ".
هەروەها کۆنسوڵخانەی عەرەبستان لە شیکردنەوەی ئەم هەواڵە خۆی بە دوور گرت .
پێشتر دۆناڵد ترامپ ، سەرۆککۆامری ئەمریکا ڕایگەیاندبوو ووڵاتەکەی لەگەڵ هەبوونی دەنگە دەنگ لە سەر کوشتنی خاشقجی ، ڕۆژنامەنووسی ڕەخنەگر بە هاوکارییەکانی خۆی لەگەڵ عەرەبستان بەردەوام دەبێت .
ترامپ ، بە دەرکردنی بەیاننامەیەکی فەرمی بە ڕەخنە گرتنی تووند لە سیاسەتەکانی ئێران لە ناوچەکە ووتبووی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا " هاوپەیمان و شەریکی هەمیشەیی " حکومەتی عەرەبستان دەمێنێتەوە .
ئەو هەروەها ڕایگەیاندووە عەرەبستانی سەعوودی قەبووڵی کردووە بۆ بەرەوەڕوو بوونەوە لەگەڵ تێرۆریسمی ئیسلامی تووندڕەو بە میلیارەها پارە بە کار دەهێنێت .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە