هێزێکی ئەمریکی دەچێتە سنووری خورمارتوو

هێزێکی ئەمریکی دەچێتە سنووری خورمارتوو

هێزێكی ئەمریكی لەسنووری دوزخورماتوو، گوندێك لە تیرۆریستان پاکدەکاتەوە و لە شوێنی ئەوان جێگیر بوون.

سەرچاوەیەکی سەربازی لەگەرمیان رایگەیاند، کە بۆ یەکەم جار لەدوای روداوەکانی (١٦)ی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردووەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە (٢)ی ئایاری (٢٠١٨)، هێزێكی ئەمریكی و هێزی كۆماندۆی شێخ جەعفەر لەسنووری نێوان گەرمیان و دوزخورماتوو بڵاوەیان پێكرا و دەستیان بە ئۆپراسیۆنی هاوبەش كردووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کە لە بەرزایی ناڵەشكێنە، هێزەكان جێگیربوون، هاوكات بەشێكی هێزەكە چوونەتە گوندی قۆری چای و ئەو گوندەیان لە چەکدارە تیرۆریستەکانی داعش کە لەو ناوچەیەبوون، پاککردووەتەوە و دواتریش لەو ناوچەیە جێگیربوون. 

ئەو سەرچاوە سەربازییە باسی لەوەشکردووە، کە "ئامانجی هاتنی ئەو هێزەی ئەمریكا بۆ پشتیوانی هێزەکانی پێشمەرگەیە لەناوچەكەدا".

ئەوەش لەكاتێكدایە کە دوو ڕۆژ لەمەوبەر میلیشیاكانی حەشدی شەعبی دەنگۆی هاتنی هێزی (گرووپی ئاڵا سپییەكان)یان بڵاوكردەوە بۆ ترساندنی خەڵكی ناوچەكە، بەڵام دواتر ئەوانە داعش بوون و لە سنوورەكە بوونیان هەبوو.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە