ئیسرائیل لێژنەیەکی تابەت بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی سربازی ئێران دادەمزرێنێت

ئیسرائیل لێژنەیەکی تابەت بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی  سربازی ئێران دادەمزرێنێت

پەیاما کورد ـ وڵاتی ئیسرائیل بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لێژنەیەکی تایبەتی سەربازی دادەمەزرێنێت.

 

بەپێی زانیاریی ڕۆژنامەی "مەعاریف"ی ئیسرائیل، سەرۆکایەتیی ئەو لێژنەیە لە ئەستۆی "نیتسان ئالۆن" سەرۆکی پێشووی بەشی ئۆپەراسیۆنی سوپای ئەو وڵاتەیە.

 

بەپێی ڕاپۆرتی هەمان ڕۆژنامە، گادی ئیزنکۆت سەرۆکی ئەرکانی ناوەندیی هێزە چەکدارەکانی ئیسرائیل، لە ڕاۆژانی ڕابردوودا "نیتسان ئالۆن"ی وەک بەڕێوەبەر و داڕێژەری پلانی بەرەنگاربوونەوەی ئێران دەستنیشان کردووە.

 

لە درێژەی ڕاپۆرتەکەدا هاتووە ئەو فەرماندە باڵایەی ئیسرائیل هەفتەی پێشوو پێکەوە سەردانی ئەمریکایان کردووە و لەگەڵ بەرپرس و فەرماندە باڵاکانی ئەو وڵاتە وەک "جۆزف دانفوورد" سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی سوپای ئەو وڵاتە گفتوگۆیان کردووە.

 

بەپێی زانیاریی ڕۆژنامەی مەعاریف، ئەوە یەکەمجارە سوپای ئیسرائیل، بەڕێوەبەرێکی تایبەت و لێژنەیەک بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی هەڕەشەکانی ئێران دیاری بکات.

 

ساڵانێکی زۆرە گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل لە ئارا دان و بەتایبەت لە دە ساڵی ڕابردووا بەرپرسانی باڵای سیاسی و سەربازیی ئێران زۆر جار هەڕەشەی سڕینەوەی حکوومەت و وڵاتی ئیسرائیلیان کردووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە