پەیامی کورد ... ترامپ : بەم زووانە " گەورەترین چەک " ی مێژوو لە ئەمریکا دەخرێتە ڕوو
بەم زووانە ئەمریکا دەبێتە خاوەنی " گەورەترین چەک " لە مێژوو دا .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری ئەمریکا لە کاتی پێشکەشکردنی ووتارێکی خۆیدا لە فلۆریدا دوای هاوێشتنی سەفینەی Crew Dragon بۆ وێزگەی نێودەوڵەتی بۆشائیگەری بەم جۆرە قسەکانی خۆی ڕایگەیاند و ووتی : بڵاو کردنەوەی راستەوخۆی ئەم هاوێشتنە لە لاپەڕەی تویتەری کۆشکی سپی دا بڵاوبووەوە .
ڕۆژی شەممە مووشەک Falcon 9 بە سەرکەوتوویی سەفینەی Crew Dragon لەگەڵ بۆشائیگەرانی ناسا " باب بێنکەن و داگ هێرلی " گەیاندە ئاسمان . وا بەرنامە داڕێژراوە کە سەفینەکە ڕۆژی یەکشەممە بگاتە وێزگەی نێودەوڵەتی بۆشائیگەری .
ترامپ ڕایگەیاند : " بەم زووانە لە مەریخ دێینە خوارەوە و ئێمە گەورەترین چەککەکانمان دەبێت کە زەمەنێک تەنیا دەتوانرا بیر و خەیاڵی بۆ بکەی ".
بە ووتەی سەرۆککۆماری ئەمریکا ئەو لەگەڵ پیلان و دیزانەکان ئاشنا بووە و تەنانەت ناتوانێ باوەڕیشی پێ بکات بەڵام ووردەکاری زیاتری ئەم بابەتەی نەخستە ڕوو .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە