٦ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بنکەی سەربازی زیلکانی تورکیا لە باشیک دەکەنە ئامانج

٦ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بنکەی سەربازی زیلکانی تورکیا لە باشیک دەکەنە ئامانج

پەیامی کورد... ٦ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بنکەی سەربازی زیلکانی تورکیا لە باشیک دەکەنە ئامانج

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای نەینەوا ڕایگەیاند، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە لەڕێگەی ٦ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە بنکەی سەربازی زیلکانی تورکیا لە سنووری پارێزگای نەینەوا کرایە ئامانج، لەلایەن سیستەمی بەرگری ئاسمانی بنکە سەربازییەکەش هێرشەکان بەرپەرچدرانەوە.

لەمبارەیەوە بەپێی سەرچاوەکانی ناو بنکە سەربازییەکە، سیستەمی بەرگری ئاسمانی بۆ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لەلایەن هێزەکانی تورکیاوە پەرەی پێدراوە و لەناو بنکەی "زیلکان"دا دانراوە، سەرکەوتوو بوو لە خستنەخوارەوەی سەرجەم فڕۆکەکان و هیچ زیانێکی گیانی تۆمار نەکراوە.

هاوکات هێزەکانی تورکیا لە کەمپی زیلکان لە ناحیەی بەعشیقە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی مووسڵ ناوەندی شاری نەینەوا ئامادەییان هەیە، پێشتریش چەندین جار لەڕێگەی مووشەکەوە کراوەتە ئامانج.

شایەنی باسە دوایین جار کە هێرش کرایە سەر بنکە سەربازییەکە لە ٢١ی ئایاری ٢٠٢٢ بوو کە درۆنێک لەناو سەربازگەی سوپای تورکیا کەوتووەتە خوارەوە و کەسێک بریندار بوو دواتر گیانی لەدەستدا.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە