چاودێرێکی سیاسی کە لایەنگریی خۆی بۆ هاوپەیمانییەکەی بەرهەم ئەحمەد ساڵح ڕاگەیاندووە، بە توندی بەرامبەر بە بڕیاری مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ وەرگرتنەوەی موڵک و ماڵی حزبەکە لەو کادیرانەی سەر بە بەرهەم ساڵح ن، هاتە دەنگ و ڕایگەیاند، ئاڵا تاڵەبانی ”چووەتە باوەشی عەبادی و عەرەبەوە و یەکێتیش لێی ناپرسێتەوە.
بەهرۆز جەعفەر، چاودێری سیاسی و توێژەر کە پێشتر چەندان جار لایەنگریکردنی خۆی بۆ بەرهەم ساڵح کە ئێستا سەرۆکایەتیی هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری دەکات، ڕاگەیاندووە، لە نووسینێکیدا کە بە ناوی (کامە (یەکێتی)یە؟!)، ئاماژەی بەوە داوە، کاتێک چاویان کردووەتەوە، یەکێتییان وەک داستانی بەزاندنی پەتی قەنارەکانی ئەبووغۆرێب و ئەمنی کەرامە بۆ باس کراوە، بەڵام کاتێکیان زانیوە، ”یەکێتی بوو بە سەگە ھارەکانی بەعس و پەلاماری بەکرەکەی حاجی سەفەر و برایم جەلالەکەی شۆڕش و گەنجە خوێنگەرمەکانی یەکێتی دا. کاتێکمان زانی یەکێتی پڕی لە مەلەفداری میت و ئیتڵاعات و بەعسە، وەختێک ئەمان بینی یەکێتییەکان لە کەرکووک تیرۆریست دەگرن و بە پارە ئازادی دەکەن، پارە لە پارتی وەرئەگرن.
ناوبراو دهشڵێت: یەکێتی ئابووریی ناوچەیەکی وێران کردووە و ”بەرپرسی قاسەکانیان لە سلێمانی بە ژمارەی ئوردن قسە دەکەن“. دەشڵێت: ”لەسەر ڕەقەم جاشێتی دەکەن، نابینن ئەم نەوعە لە یەکێتی لە ئاڵا تاڵەبانییەکان ناپرسێتەوە چوونەتە باوەشی عەرەب و عەبادییەوە، پەلاماری ھاوخەباتە ڕەسەنەکانی یەکێتی دەدات.
ئەو چاودێرە هەروەها نووسیویەتی: ”هەمووان بۆ یەکێتی و یەکێتیش بۆ چەند گرووپێکی مافیا، ئەمە یەکێتییە سێ ساڵە ناتوانێ بۆ خۆی دوو کۆبوونەوەی ڕێک و پێک بکات، چۆن لەم قۆناغە دژوارە جارێکیتر ئەمانەتێکی نیشتیمانییان ڕادەست دەکەیتەوە؟ ئەمانە ئاشی دزن و مافیا ئەیانگێڕێ. توو سەری خۆتان شەرم ناکەن حیزبەکەتان نیوەی لە حکوومەتی ھەرێمە و سەرۆکی عێراقی ھەیە، کەچی ناتوانن نوێنەرەکەتان بگەڕێننەوە تورکیا؟ دەتانەوێ بە جاسووسی بەسەر ڕێکخستنەکانی پەکەکەوە، پەیوەندییەکانتان لەگەڵ تورکیا ئاسایی بکەنەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە