پەیامی کورد ... لە ئەمریکا ڕێکارێک بۆ پێشگرتن لە مەوجی دووهەمی کۆرۆنا پێشنیار کرا
پیسپۆڕێکی نەخۆشیگەلی هەوکردن لە ئەمریکا داواکاری ڕەچاوکردنی هەنگاوەکانی پێشگیرانەی خۆپارێزی لە مەوجی دووهەمی کۆرۆنا بوو
بە پێی ڕاپۆرتێک لە واشینتۆن پۆستەوە ، ئانتۆنی فائۆچی ، بەڕێوبەری دامەزراوەی نەتەوەیی ئالێرژیک و نەخۆشیگەلی هەوکردن و هەروەها یەکێک لە پسپۆڕانی بەرچاو و دیاری نەخۆشیگەلی هەوکردنی ویلایەتەیەکگرتووەکان ووتی : ڕێکار و خاڵگەلێک بۆ خۆپاراستنی لە مەوجی دووهەمی کۆرۆنا بوونی هەیە .
بە ڕای ئەو ، بڵاوبوونەوەی ئیلتیهابات لە پائیزدا ناتوانرێ بە شتێکی ڕوونەداو هەژمار بکرێت . لە ئەگەری لە بەرچاو گرتنی هەنگاوگەلی تایبەتمەند بۆ خۆپارێزی لەم دۆخە دەتوانین پێشگیری بکەین . بۆ نموونە پێشگرتن لە قەرەباڵغی بەرفراوانی خەڵك و بەکارهێنانی ماسک .
فائۆچی هەروەها لەو باوەڕەدایە کە سەرەڕای زیادبوونی بڵاوبوونەوەی ئەم ڤیرووسە لە هەندێک لە ئیالەتەکاندا ، هێشتا زووە بڵێین کە مەوجی دووهەمی ڤیرووسەکە لە ئێستادا دەستی پێکردووە . هەر لەمبارەوە ، پیسپۆڕانی نەخۆشیگەلی ئیلتیهابی لەو کەسانەی کە هەنگاوەکانی خۆپارێزی و پارێزگاریکردن ڕەچاو ناکەن ، ڕەخنەی تووندی گرت . ئەو داوای لە ئەمریکییەکان کرد کە هەموو مەترسییەکان لە بەرچاو بگرن و هەموو پێویستییەکانی لە بەرچاو بگرن .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە